گوڵستان نهێلی: ئێمە و وەزارەتیش دەزانیین تاڕادەیەک خوێندنی ئۆنلاین سەرکەوتوو نیە و ئاستی زانستی زۆر زۆر خراپ بووە 13 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا “وەزارەت وتی خهڵک مۆبایلی ههیه و سیستهمی ئهلکترۆنیش بەجۆرەیە لهسهر مۆبایلیش دەتوانن بخوێنن و داونلۆدی بکهن”
پۆلیسی پاکستان بڵاوە بە خۆپیشاندەرانی دژ بە فەڕەنسا دەکات 12 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا پۆلیسی پاکستان گازی فرمێسک ڕژێنی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی هەزاران خۆپیشاندەری لایەنگرانی بزوتنەوەیەکی ئیسلامی لە وڵاتەکەدا، ئەوەش دوای دەستگیرکردنی ڕابەری بزوتنەوەکە کە داوای کردبوو نوێنەری فەڕەنسا لە وڵاتەکە دەربکرێت
وەزیری دەرەوەی یۆنان داوا لە هێزە بیانیەکان دەکات بەزووترین کات لیبیا جێبهێڵن 12 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا وەزیری دەرەوەی یۆنان نیکۆس دیندیاس داوای لە هێزە بیانیەکان کرد ” بەزووترین کات ” خاکی لیبیا جێبهێڵن، جەختیشی کردەوە پێویستە هەلێک بدرێت بە گەلی لیبیا تاوەکو خۆی چارەنووسی خۆی دیاریبکات
سەرۆک وەزیری ئوردن: ئەوەی ئوردن بینی هەوڵی کودەتا نەبوو و شازادە حەمزەش دادگایی ناکرێت 12 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا سەرۆک وەزیری ئوردن بشر خەزاونە بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی وت ئەو قەیرانەی ئەمدواییانە ڕووبەڕووی ئوردن بۆوە هەوڵی کودەتا نەبوو، جەختیشی لەوە کردەوە شازادەی جێنشینی پێشوو حەمزە کە بە تۆمەتی ” تێکدانی سەقامگیری ئوردن ” تۆمەتبارکرابوو، دادگایی ناکرێت
حیزبی یەکێتی مەسیحی دیموکراتی ئەڵمانیا پشتیوانی لە ئارمین لاشێت دەکات بۆ جێگرتنەوەی مێرکڵ 12 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا سەرکردایەتی حیزبی یەکێتی مەسیحی دیموکراتی ئەڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ ڕابەری حیزبەکە ئارمین لاشێت دەربڕی بۆ جێگرتنەوەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ
ئیسرائیل: ئێران تۆڕەکانی سۆشیال میدیا بۆ ڕفاندنی هاوڵاتیانی جوو بەکاردەهێنێت 12 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا شین بیت دەڵێت دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل نیگەرانییەکی تەواوەتییان هەیە لەوەی ئەم جموجۆڵانەی ئێران دەشێت سەرەتای هەوڵی زیانلێدان یان ڕفاندنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی بێت لەو وڵاتانەدا، هەروەها ئاماژەشی بەوە کردووە “هەمان ئەم تاکتیکە لەلایەن تارانەوە بەکارهێنراوە دژی ئۆپزسیۆنەکانی ئێران لە ئەوروپادا.”
تاڵیبان نازانێت بەشداری دەکات یان نا لە کۆنفرانسەکەی تورکیادا 12 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا واشنتۆن هەوڵێکی زۆر دەدات تا ئەم کۆنفرانسەی بڕیارە لە تورکیا ببەڕێوەبچێت بەر لە رۆژی 1ی مانگی 5 بکرێت کە دوا وادەیە بۆ کشانەوەی هەموو هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگاهیدەدات 12 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و ئاگاهیش دەدات سەبارەت بەوەی ڕەوشەکە قورسە.
8 گەورە کاربەدەستی ئاسایشی ئێران سزا دەدرێن 12 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا یەکێتی ئەوروپا 8 گەورە کاربەدەستی ئاسایشی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا سزا دەدات بەهۆی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانەوە
هێزی ئاسمانی سوریا بە بەکارهێنانی جەکی کیمیایی گوناهبار دەکرێت 12 نیسان 2021 — Filed Under: دەنگی ئەمەریکا ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دووهەم ڕاپۆرتی خۆی بڵاو کردەوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە شەڕی سوریادا