گزارشی رادیو رێگای هەورێشم سه باره ت با پەناخوازانەی شاری ئەرنداڵ له ولاتی نروژ
سابیر سلیم للە
ئەرنداڵ یەکیکە لەو شارانی کە دە کەوئیتە بەشی باشوری ولاتی نوروێژ. ئەم شارە ٢٧٠.٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دانیشتوانی ئەم شارە لە ٤١.٦٥٥ نەفرە پێک هاتوە.
لە شاری ئارانداڵ دا دوو ئۆفیس بونیان هەیە و تایبەت کراوان بەو پەناخوازانەی کە ڕەوانەی ئەم شارە کراون و هەر یێک لەم ئۆفیسانە ١٥٠ کە سی لە خۆی گرتوە کە بە کەمپی درێژماوە دێتە ناساندن.
بەشی زۆری ئەو کەسانەی کە وەکو پەنا خواز رەوانەی ئەم شارە دەکرێن پێک هاتون لە بنەمالەکان ، بەلام لەگەل ئەوەشدا ژمارەیەکی کەم لە کەسانی سەڵت بەدی دەکرێن لە ناو ئەم پەناخوازانەدا کە پێک هاتون لە کورد و عرب و ئەفغانی.
بەشی زۆری ئەو پەناخوازانە لەو پێداویستیانەی پێیان دراوە ڕازین ، بەلام لەگەل ئەوەشدا هەندێ کێشە هەیە کە دەتوانیت چارەسەر بکرێت. نەبونی ئینترنێت تاکو ئیستاش یەکێکە لەو گرفتانەی کە بوتە هۆی ئەوەی کە پەیوەندی ئەوان لەگەل خیزانەکانیان یا دۆست و ئاشناکانیان بپچرێت یان بە سەختی دەتوانن پەیوەندیان پێوە بکەن. بەلام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکان لە شوێنی ژیانیان رازی نین.
خەڵکی ئاراندال گلەییان نیە لەو پەنابەرانەی کە هەناردەی ئەم شارە کراون و رێزیشیان لێ دەگرن. هەموو ئەو کەسانەی کە وەکو پەنابەر لە کەمپدان شێوەی ژیانیان وەکو یەکە، چونکە هیچ کارێکیان نیە جگەلە خواردن و خواردنەوە خەوتن و بێزار بوون لەو چاوەڕوانیە.
بە بەردەوامی چاوەروانی ئەوەن کە ئینتروییو بکرێن و چارەنوسیان دیاری بکرێت و رەزگاریان بێت لەو دۆخەی کە ئیستا تێیدا دەژین. مانگانە کە کەسێک کە تەمەنی سەروی ١٨ ساڵە ٣٠٠٠ سێ هەزار کرۆن وەردەگرن و نیوەی ئەم بڕە دراوەش دەدرێتە منداڵەکان. ئەم بڕە پارەو دراوو پوڵە ناتوانێت بێتە هۆکاربۆ تەواوکردنی پێداویستی ژیانی رۆژانەی هەر یەکێک لەم پەنابەرانە، لەگەل ئەوەی کە بڕیارە لە مانگی داهاتودا ٧٠٠ حەوسەت کرون کەم بکات، کە ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی پەنابەرەکان نیگەرانی پێیانەوە دیار بەدی بکرێ.
بەشی زۆری ئەو پەنابەرانەی کە رویان لە کەمپی دواقۆناخی پڕۆسەی پەناخوازی کردوە بو ماوەی مانگێک یان زیاترە هەناردەی ئەم شارە کراون بەلام تاکو ئیستا نەتوانراوە کلاسو دەورەی فێربونی زمانی نوروێژی کە یەکێکە لە گرینگترین خزمەتگوزاریەکانی زەمەنی پەناخوازی بو پەنابەران،کە بتوانن بە زوترین کات فێری زمانەکە بنو بەکاری بێنن لە ژیانی رۆژانەیاندا و کاروباری خۆیانی پێ ڕاپەڕێنن، چونکە زمان یەکێکە لە گرینگترین کەرستەکانی دروست کردنی پەیوەندی وەکو پردێک لە نێوان پەنابەران و خەڵکی نۆروێژ.
بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بەو کێشانە روم کردە یەکێک لە ئۆفیسەکانی شاری ئەرانداڵ و قسەم کرد لەگەل بەرپرسی ئەم ئۆفیسە بەرێزیان بەم شێوەیە سەبارەت بەو گرفتانە ڕون کردنەوەی دا.
ئەو سەرەتا لەبارەی شێوەی کارکردنی ئیدارەکە باسی ئەوەی کرد کە ئەو ئۆفیسە ماوەیەکی کەمە دەستی بە کار کردوە ، بەلام ٧حەوت نەفەر بە بەردەوامی لەم ئۆفیسە کار دەکەن، ئەو سەبارەت بە کارو ئەرکەکانی خۆی بەم شێوەیە رون کردنەوەی دا کە کاری ئەوان وەرگرتنی زانیاریە لە لایان( یو دی ئای) وە بلاوکردنەوەی ئەو زانیارانەیە لە ناو پەنابەراندا.
ئەو باسی لەوە کرد کە چاوەدێری پەنابەرەکان تەنیا لە ئەستوی ئەوان نیە بەڵکو هەندێ لایەنی تری وەکو شارەوانی یان تەندروستی بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئەرکی چاوە دێری کردنیان دەکەوێتە ئەستو و بەرپرسیارن لە بەرامبەر ئەو پەنابەرانەدا.
باسی ئەوەی کرد کە نەبونی (تۆڵک) واتە وەرگێڕی زمان یەکێکی ترلەو گرفتانەیە کە روبەڕوی پەنابەران دەبێتەوە لە ئۆفیسەکە دا چونکە کاتێک کەسێک سەردانی دکتور دەکات پێویستی بە وەرگێڕی زمانی نۆروێژییە ، بەلام ناتوانین بە بەردەوامی تۆلکمان هەبیت لە ئۆفیس،ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە پەنابەرەکان خۆیان هەوڵ بدەن فیری زمان بن. لە کەمپی دواقۆناخدا هەول دراوە کە مالێکی سەربەخۆ بدرێت بە بنەمالەکان و بۆ سەڵتەکانیش شەش یان هەشت کەس پێکەوە مالێکیان بدرێیتێ.
جیاواز لەم بابەتانە لە ئاراندال دو کەمپی کورت ماوە، بونی هەیە لە دەرەوەی ئاراندال بە دوری ١٠ تا ١٥ کیلومەتر کە بە کەمپی هۆوە دەناسرێت. هەموو ئەو کەسانە چاوەڕێی ئەوەن کە بگوازرێنەوە بو کەمپی درێژماوە و لە لایەنی دە رونییەوە بارو دۆخیان باش نیە، بەلام لە لایەنی پاکوخاوێنی و خواردنی ئەم کەمپە ڕازین.
سه ر جاوه رادیو رێگای هەورێشم