ڕاگەیاندن بە بۆنەی کرانەوەی ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم

رادیو راه ابریشم

00:00
[metaslider id="8455"]

ڕاگەیاندن بە بۆنەی کرانەوەی ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم

12386718_10153143806966813_796557813_n 12388227_10153143806896813_2027909771_n 10637586_10153143810726813_2133523361_n 1419861_10153143810606813_104162302_n 12395497_10153143810676813_875782221_n 12395447_10153143810706813_1853251067_n 12388026_10153143810806813_967950748_n 10585376_10153143810906813_767932840_n 1974687_10153143816351813_801474290_n 1415601_10153143810936813_808006110_n 1931938_10153143820256813_1090496150_n-1 12404187_10153143821231813_1425030649_n 12404126_10153143812221813_446569137_n 12395338_10153143810946813_1494143030_n 12395252_10153143810511813_491005915_n 12395209_10153143810661813_32548103_n 12387908_10153143810646813_1075713150_n 12399084_10153143820206813_568584366_n 1931941_10153143810741813_1986351889_n 10637586_10153143810726813_2133523361_n 12395110_10153143810451813_1750521967_n *

ئەمڕۆ شەنبە ٢٨ سەرماوز بەرامبەر بە ١٩ دیسامبری ٢٠١٥

لە ناو دڵی شاری ئۆسلۆ پێتەختی وڵاتی نۆروێژ ڕادیو دەنگی ڕێگای هەورێشم بە فەرمی کرایەوە و بە بنەماڵەی گەورەی بیستیاری
  (
داب دیجیتاڵ) پێوەست بوو.

لەو کۆڕەی کە بەم بۆنە گرینگەوە ساز درابوو، پۆلێکی بەرفراوان کە خەڵکانی شاعیر، ئەدیب،نوسەر،زاناو،خاوەن بەهرەو،هونەرمەندو،ڕۆژنامەوان،و خاوەن جێگەو پێگەی دییاروو ناسراوی کۆمەڵایەتین، بە مە بەستی بەشداری لەو بۆنە پیرۆزە دا، لە دەوری یەک کۆ ببونەوە.

هەرلە بەر ئەوەی کە ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم ،رادیۆیەکی چەن زمانیو چەن فەرهەنگییە، کەسایەتییە زاناو ناودارەکانی بەشداربوی ناو کۆڕەکە هەر کامەو  بە نۆبەی خۆیان دەتوانرێ بڵێین بە چەشنێک، نوێنەرایەتی فەرهەنگی نەتەوەی خۆیان لە ناو کۆمەڵگای فرە فەرهەنگی وە فرە زمانی وڵاتی نۆروێژدا دەکرد،و کۆلکە زێڕینەیەکی جوانو قەشەنگیان لە فرە ڕەنگیو، فرە فەرهەنگی ، وە فرە زمانی لە ناو سیمای سەوزی ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشمدا پێک هێنابوو..

لە رۆژگاری سەختو پڕ ئەرکوو تاقەت پڕووکێنی ژیانی هەندەرەان کە مرۆڤەکان بە ئەستەم کاتی چاوپێکەوتنو ئاگادار بونەوە لە دۆخی ژیانی یەک بەدەست دێنن،هاتنوو ئامادە بوونی ئاوەها پۆلێکی ئازیزو هێژا  لە کەسایەتیەکان و کۆبونەوەیان،

لە ژێر سایەی ساباتێکدا، خۆی لە خۆیدا دەسکەوتوو دەرفەتێکی کەم وینەیە ، بۆ برەو پێدانوو گەشە سەندنی دیالۆگ و گوتوو بێژ، هەروەها وەکو سامانەیەکی فەرهەنگەکان بەدی دەکرێو دێتە ئەژمار لە نێو وڵاتی نۆروێژدا.

هەر چەند کاتی دییاری کراوی بەرنامەکە بۆ ٢ کاتژمێر دیاری کرابوو(١٥،١٧)بەڵام بە هۆی بەشداری پڕ شۆرو پڕڕەنگی ئامادە بوانوو میوانەکان لە لایەک و ڕەنگاوڕەنگ بوونوو فرەیی فەرهەنگەکان لە لایەکی تر،بونە هۆکاری زیاتر لە خۆ گرتنی کاتی بەرنامەکە لە چاوئەو کاتەی دییاری کرابو، بۆیە کۆی بەرنامەکە ٣ کاتژمێری تێپەڕ کرد.

لەو بەرنامەیەدا،زانایان،هونەرمەندان،و فەرهەنگیانی هێژا بە زمانی فارسی(زاراوەی ئێرانیو ئەفغانی)هەروەها زمانەکانی تورکی،لوری،کوردی،و زمانی نۆروێژی بۆ میوانانو ئامادەبوانی خۆشەویست کۆمەڵێک بابەتی گرینگی باس نەکراویان وروژاندو هینایە بەر باسو لێدوان،و بە ناییو نەواو هەواو ئاوازە بە سۆزەکانیان هەستو سۆزی میوانانی کۆڕەکەیان بۆ هونەرنوێنیەکانی خۆیان راکێشابوو،فرە ڕنگ بونی بابەتەکانو کەسایەتیە نەتەوەییە جیاوازەکان  یەک لە تایبەتمەندییە ڕازاوەو جوانەکانەکانی ئەو کۆڕە خنچیلانەیە بوو،کە کەسایەتیە ئەندێشمەندەکانوو زانایانی بوارە جیاوازەکان، کە هەرکامەو سەر بە نەتەوەیەک بوون هاتنوو بە سۆزوو خۆشەویستییەوە بۆ دانیشتوانی کۆڕەکە لێدوانیان پێشکەش کردوو هونەرمەندانێکیش هاتنوو بە شێعرو نەواوا ئاوازەکانیان دڵو گوێی میوانەکانیان زاخاو کردوو ئارامیان بە هەستو سۆزە مرۆڤایەتیەکان دەبەخشی و هەندێکیش گوڵی خەندەو بزەیان لە سەر لێوەکان دەپشکواند و شادمانیان دە ئافراند.

بەڵام گرد کراوەی کۆی بەرنامەکە بەم جۆرە بوو کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ دەکرێت.

سەرەتا پەرپرسوو خاوەنی وێستگەی ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم، بەڕێز کاک نیزام ڕەجەبزادە بە کورتی  پێشوازییەکی گەرمی ئاراستەی میوانە خۆشەویستەکان کردوو بە ڕوویەکی گەشو پڕ لە مێهرەبانی ئاوازێک لە بەرهەمەکانی خۆی پێشکەش بە کۆڕەکە کرد،کە لە لایەن هونەرمەندوو مامۆستای بەتوانای بواری مۆسیقا بەڕێز کاک سەلاح مێعمارزادە بە ژەنینی سێتار هاوکاریو هاوڕییەتی  کراو ،و لە لایەن میوانەکانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

دواتر مامۆستای هێژای ژەنیاری سێتاری ئێرانی کاک سەلاح مێعمارزادە  بە پەنجە ئاڵتونیە هونەرمەندانەکەی پارچە مۆسیقایەکی بە ئامێری سێتارژەندوو پێشوازی گەرمی بەشداربوانی کۆڕەکەی لێ کەوتەوە.

هەروا دواتر بەڕێز ئاغای( ئویویند مانگەرود) سەرۆکوو بەرپرسی گشتی (سەندیکا،یان،کۆمەڵەی) ڕادیۆ خۆماڵێو ناوخۆییەکانی وڵاتی نۆروێژ سەبارەت بە

( داب)ماڵپەری بیستیاری دیجیتاڵ لێدوانی داو، دەربارەی بنیاد نانوو دەستپێکی چالاکی ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم بە گەرمی، و شێلگیرانە پێشوازی خۆی دەربڕی، و بەڕێزیان بۆچوونی  وابوو کە ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم دەتوانێ دەوروو نەخشی سەرەکی بگێڕێت  لە پێناو دەرفەت رەخساندنێکی تەندروستانەو سازدەرو کاریگەروو کارامە، بۆ دیالۆگو پێوەندیەکانی نێوان کۆمەڵگای فرە فەرهەنگیو فرە زمانی لە وڵاتی نۆروێژدا، لە درێژەی باسەکەیدا بەڕێز

( ئویویند) ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم یەکەمین ڕادیۆی دیجیتاڵی ٢٤ کاتژمێری کۆمەڵگای( کۆچەرانی) نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژە، لە کۆتایی باسەکەیدا ، سەرۆکوو بەرپرسی گشتی سەندیکای ڕادیۆ ناوخۆیەکانی نۆروێژ،خستنە ڕێو دەست بەکار بوونی ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشمی بە کۆمەڵگای خانە خوێو هەروەها کۆمەڵگای کۆچەرانی نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ پیرۆزبایی وتوو هیوای سەرکەوتنی بۆ کارمەندانوو کارگێڕانی ڕادیۆکە خواست.

دواتر مامۆستای هێژا مامۆستا سالح موسەوی کە لە مامۆستایانی زانکۆیە سەبارەت بە کۆمەڵگای چەند فەرهەنگی و ئەرکو نەخشی ڕاگەیاندنەکان لە ئاوەها کۆمەڵگایەکدا هاتە باسوو لێدوان بۆ کۆڕەکە،

ئاغای موسەوی سەرەتا لە هێڵی (فەرهەنگ) و جیاوازیەکانی نێوانیان لە گەڵ تەمەدون(شارستانیەت)شیکاری و ڕونکردنەوەی کردو گوتاری فەرموو ئینجا تیشکی خستە سەر وشەو بابەتی

(کۆمەڵگای فرە فەرهەنگی) و هەڵوێستەی لە سەر گرتبو، بەڕێز مامۆستا موسەوی سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆمەڵگای نۆروێژ کۆمەڵگایەکی فرە فەرهەنگیە یان نەخێر فەرموی جیاوزی ڕاو بۆچوون هەیە لە نێوان زانایانی ئەم بوارە،هەندێک کۆمەڵگای نۆروێژیان پێ کۆمەڵگایەکی چەند فەرهەنگیەو هەندێک کەسانیش هەن کە دژی ئەو بۆچونە بیر دەکەنەوە،بەڕێزیان لە درێژەی باسەکەیاندا سەبارەت بە  (*زۆرینە و کەمینەی*) ناو کۆمەڵگای چەند فەرهەنگیش ئاماژەیان کرد.

ئاغای موسەوی لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی دا بە ئەرکو نەخشی ڕادیۆ رێگای دەنگی هەورێشم وەکو( پردەبازێک) بۆ سازدانی پێوەندی لە نێوان کۆمەڵگای خانەخوێو کۆمەڵگای میوان، کە بنیاد نانی ڕادیۆیەکی وەک ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم  بە پێداویستیەکی گرینگو بنەڕەتی دێتە ئەژمار،و بە دڵنییاییەوە پیرۆزە.

ئەوجار خانمی حەمیدەی میرزاد شاعیرێکی خەڵکی دییاری خواجە عەبدوڵڵای ئەنساری لە وڵاتی ئەفغانستان چەند شێعرێکی لە بەرهەمەکانی خۆی پێشکەش کردوو بە گەرمی پێشوازی لێ کرا.

هەروا بەمجۆرە خانمی مێهرنوش نیکپەسەند شاعرێک لە دیاری فیردەوسی وڵاتی شێعر ئافرێنی ئێران شێعرێکی شێوە فۆلکلۆریکی لە بەرهەمەکانی خۆی پێشکەش بە بەشداربوان کرد.

دواتر خانمی کریستین لە گۆرانیبێژانو ژەنیارانی وڵاتی نۆروێژ گیتاری ژەندوو گۆرانی چڕی و ئاغای ئەمیر میرزایی شانۆیەکی پێشکەش کرد بە ناوی زۆرخانە.

بەشی دوهەمی بەرنامەی کۆڕەکە ، لە دوای گرتنی وچانێک بۆ پشوو دان بە خواردنوو خواردنەوەی چاییو شیرینی و قاوە، بە کورتە باسێک لە لایەن بەرپرسی گشتی و خاوەنی هێڵی رادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم کاک نیزام ڕەجەبزادە سەبارەت بە، لە بەر چیو بۆچیو، چۆنیەتی شێوازی بنیاد نانی ڕاگەیاندنەکە دەستی پێ کردەوە.

لەو بارەیەوە لە وێبسایتی ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم زیاتر دەتوانن بخوێننەوە.

ئینجا ئاغای خالد نویسا لە نوسەرانی بە توانای افغانستان، بە چڕکراوەیی ئاماژەی کرد بە کورتە مێژوویەک و دەورو نەخشی گرینگی ڕادیۆ لە وڵاتی ئەفغانستان،ئاغای نویسا لە کۆتایی باسەکەیدا ئاماژەی کرد کە ئامادەیە تا لە هەموو بوارێکدا لە گەڵ ڕادیۆ ڕێگای هەورێشم هاوڕێو هاوکارو یاریدە دەر بێت.

دواجار ئاغای موختار بەرازێش پارچەیەک موزیکێی تورکی ئازەری بە ئامێری ئاکاردۆنی ژێرباڵی پێشکەش کرد کە ئاغای سەعیدی ماهان بە ئامێری دمبەک هاوکاریو یارمەتی دەکرد.

لە درێژەدا مامۆستای زانکۆو شاعیر و ئەدیبی ناسراوی کورد لە دییاری ئەحمەدی خانیو ،خانەی قوبادی،لە وڵاتی ئافرێنەری پاکیو جوانی، لە وڵاتی پیرۆزی کوردستانەوە، مامۆستا سامان خانەقینی هۆنراوەیەکی جوانی لە کۆی گشت بەرهەمە جوانەکانی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد کە مامۆستا سەلاحی مێعماریش بە ئامێری سێتار مۆسیقای لێداو هاوکاری فەرموو کە کاریگەریەکی ئرێنی و دڵبزوێنی بەخشییە کۆڕەکەو ئامادە بوان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرد.

بەرنامەکە بە گوتارو شێعر لە لایەن محەممەد عەلی ئەدیب شاعیروو ڕۆژنامەوانی ئەفغانستان دڕێژەی هەبوو،ئاغای ئەدیب سەبارەت بە جیاوازی لە نیوان پیشەی ڕۆژنامەوانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیو ڕۆژئاوایی بە جوانی ئاماژەی کرد،و شێعرێکی بە پێزی خوێندەوە.

لە درێژەدا خانمی کریستین،کاک سەلاح مێعمارزادە ،وئاغای سەعید ماهان،هەمدیس گیتارو سێتارو دمبەکیان ژەنیو شادمانیان بە بیستەران بەخشی.

لە کۆتاییدا بە بیستەرانو میوانانی کۆڕەکە دەرفەت درا،تا ئەگەر پرسیارو بیرو بۆچونو پێشنیارێکیان سەبارەت بەڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم هەیە لە گەڵ بەرپرسی ڕادیۆ بیخەنە بەر باسو پرسیار،کە کۆتایی بەرنامەکەش هەر بەو جۆشو خرۆشەوە کە لە دەسپێکی بەرنامەکەدا هەبوو درێژەی پەیدا کرد،پرسیاروبۆچونەکان باس کران و وڵامیان درایەوە، و بەرنامەکە بەم جۆرە سەرکەوتوانە کۆتایی پێ هات.

ڕادیۆ دەنگی ڕێگای هەورێشم

  

  

Have your say